ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگیاریگا

دی بروین: بەبێ هاری کینیش تۆتنهام هەر هەڕەشەن لەسەرمان

یاریگانێت- هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لەسەر یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لە کاتێکدا یاری چوون سپێرس بە تاکە گۆڵێک براوە بوو.

تۆتنهام بۆ ئەو یارییە لە تواناکانی هاری کینی هێرشبەری بێبەش دەبێت بەهۆی پێکانەوە. لەو بارەیەوە کیڤن دی بروینی یاریزانی مان سیتی گوتی: “هاری کین هێرشبەرێکی نایابە، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی بەبێ کین یارییەکە ئاسانترە ئەوە بێ ڕێزییە بەرامبەر یاریزانەکانیتر. ئەوە بوو یاری چوونیان لێ بردینەوە بەبێ ئەو، ئەوکات یاریگاشی جێ هێشتبوو. یانەکە چەندین یاریزانی ناوازەی تێدایە، پێشتریش زۆر یارییان بەبێ ئەو هەر بردۆتەوە و ئێستاش ئەنجامی باش لە نەبوونی هاری کیندا تۆمار دەکەن.”

دی بروینی دووپاتیکردەوە کە ناوبرا یاریزانێکی ناوازەیە، بەڵام ئامادەنەبوونیشی هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت. هەروەها یارییەکەشی بۆ خۆیان بە یاریی مەرگ و ژیان وەسف کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button