ئیسپانیا

خافێر ئاگێری بە ژمارەیەکی ناوازە مێژوویەکی لە خولی ئیسپانیدا تۆمار کرد

یاریگا- بە ئەنجامدانی یاری دوێنێ هەینیان بەرامبەر ئالاڤێس، خافێر ئاگێری ڕاهێنەری لیگانیس ژمارەیەکی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

بەو یارییەی کە بە یەکسانبوونی 1-1 کۆتایی هات، بە 396 یاری وەک سەرپرشتیار، ئاگێری بوو بە یەکەمین ڕاهێنەری بیانی زۆرترین یاری ئەنجام بدات لە مێژووی خولەکەدا کە پێشتر بە ناوی هێلینۆ هێرێرای ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری پێشووتری یانەکانی بارسێلۆنا و ئینتەر میلانەوە بووە.

خافێر ئاگێری مەکسیکی، خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە ئیسپانیا لەوەتەی ساڵی 2002 ڕاهێنەری ئۆساسۆنا بوو و یانەکەی گەیاندە چامپیۆنزلیگ، دواتریش زاراگۆسا، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئیسپانیۆل. دوای دوورکەوتنەوەی لە هەڵبژاردەی میسڕ، ئەرکی سەرپەرشتی کردنی لیگانیسی گرتە ئەستۆ کە ئێستا لەناوچەی دابەزینی خولی ئیسپانیدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button