ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: دیمبلی زۆر لە نەیمار باشترە

یاریگا- بارتۆمیۆ دەرگای گەڕانەوەی بەڕووی یاریزانی پێشووی یانەكەیان نەیمار دا سێلڤا داخست و پێی وایە دیمبلی زۆر لە نەیمار باشترە.

لە هاوینی 2017دا بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ نەیمار پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد و بارسا بۆ شوێنگرەوەی یاریزانەكە دیمبلی لە بروسیا دۆرتمۆند بە بری 105 ملیۆن یۆرۆ هێنایە ڕیزەكانی.

سەبارەت بە گەڕانەوەی نەیمار ووتی: هیچ هۆكارێك نیە بۆ گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەكە، ئێمە دڵخۆشین بە ئەو یاریزانانەی لە یانەكەماندان، دیمبلی زۆر لە نەیمار باشترە، ئەو یاریزانێكی لاوە و لەو تەمەنەدا پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەوە كردووە ئەوە شتێكی ئاسان نیە.

سەبارەت بە باروودۆخی كۆوتینهۆ ووتی: كۆوتینهۆ یاریزانێكی نایابە و متمانەی ڕاهێنەری بەدەستهێناوە گرێبەستی هەیە لەگەڵمان و لەیانەكەمان دەمێنێتەوە ئەگەر یانەیەك بیەوێت بیكڕێت ئەوا دەبێت پارەی شكاندنی بۆندەكەی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button