ئینگلتەرایاریگا

یۆرگن کڵۆپ وەک باشترین ڕاهێنەری مانگی پریمەرلیگ دیاری کرا

یاریگا- یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی وەک باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ دەستنیشان کرا بۆ مانگی نۆڤێمبەر.

کڵۆپ توانی هەر چوار یارییەکەی ئەو مانگە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت بەرامبەر یانەکانی مانچستەر سیتی، ئەستۆن ڤێلا، کریستاڵ پاڵاس و برایتۆن.

بە دەستنیشان کردنی وەک باشترین ڕاهێنەری مانگ، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بوو بە دووەم ڕاهێنەری مێژووی خولەکە سێ جار لە چوار مانگی دەستپێکی پریمەرلیگدا وەک باشترین هەڵبژێدرێت کە پێشتر پیپ گواردیۆلا ئەوەی ئەنجام دابوو.

لیڤەرپووڵ بە جیاوازی هەشت خاڵەوە پێشەنگی خولی ئینگلیزییە و هەر ئەمڕۆش ڕێدز گرێبەستەکەی یۆرگن کڵۆپی تا ساڵی 2024 نوێ کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button