یاریگا

سادیۆ مانی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بۆ مانگی نۆڤێمبەر بردەوە

یاریگا- سادیۆ مانی هێرشبەری لیڤەپووڵ وەک باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی نۆڤێمبەر دیاری کرا.

یاریزانە سەنیگالیەکە لەو مانگەدا بە سێ گۆڵ و ئەسیستێک، هاوکارێکی باشی یانەکەی بوو لە سەرجەم چوار یاریەکانی ئەو مانگەدا و هێشتنەوەی ڕێدز لە پێشەنگی خولەکە بە جیاوازیی هەشت خاڵەوە لە نزیکترین ڕکابەری.

بۆ سێیەم جارە ناوبراو وەک باشترین یاریزانی مانگ هەڵدەبژێردرێت، پێشتر لە مانگی ئۆگەستی 2017 و لە مانگی مارسی ئەمساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button