ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئەتەلەنتا لە یەکەم چامپیۆنزلیگ یدا ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

یاریگا-یانەی ئەتەلەنتای ئیتاڵی بە گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان ٤٠ ملیۆن یۆرۆیان مسۆگەرکردووە.

ئەسپەرەشەکەی خولی پاڵەوانەکان وەرزی رابردوو لە پلەی سێهەمی خولەکە هاتن بە سوود وەرگرتن لە خراپی ئاستی یانە گەورەکانی ئەو وڵاتە. لە ئیتاڵیا یەکێکن لە یانە هەژارەکان و کەمترین موچەش دەدەن بە یاریزانەکان بەڵام شەوی رابردوو گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ لە  یەکەم بەشداریاندا.

ئەتەلەنتا بە گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان راستەوخۆ ٢٣.٦ ملیۆن یۆرۆیان وەرگرت. لە شەش یاری کۆمەڵەکاندا ٦.٣ ملیۆنیان وەرگرت بۆ ( بردنەوە لە دینامۆ زەگریب و شاختار ٢.٧ ملیۆن ، ٩٠٠ هەزار بۆ بەرامبەربوون لەگەڵ مان سیتی )

هەروەها هەموو یانەیەکیش ٦.٣ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بە گەیشتن بە قۆناغی ١٦. سەرجەمیان دەکاتە ٩٣.٤ ملیۆن یۆرۆ. دەکرێت ئەو بڕە پارەیە زیاتریش بێت بەگوێرەی ئەنجامەکانی لە قۆناغی یەکلاکەرەوە.

ئەتەڵەنتا بووە خاوەنی ریکۆردێکی مێژوویش کاتێک بووە یەکەم یانە بگاتە ١٦ لە کاتێکدا سێ یاری سەرەتای کۆمەڵەکانی دۆڕاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button