ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

مۆرینهۆ وێنە و ڤیدیۆی دۆڕانە ٧-٢ ـەکەی تۆتنهام لە یاریزانەکانی قەدەغە دەکات

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ رێگە بە یاریزانەکانی نادات  شکستە گەورەکەی ئەم وەرزەیان ببیننەوە بەرامبەر بایەرن میونشن.

یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەی ماوریسیۆ  پۆچێتینۆ دۆڕانی سپێرز بوو بە بایەرن بە ئەنجامی ٧-٢ لە خولی پاڵەوانەکاندا، خۆزێ ئەمشەو سەرکردایەتی تۆتنهام دەکات بۆ تۆڵەکردنەوە لە بایەرن و  سەبارەت بەو شکستە وتی “چەند جارێک خۆم و ستافەکەم و چەند کەسێکی شیکاری سەیری ئەو یارییەمان کردووەتەوە تاوەکو لە سەرجەم  لایەنەکانەوە تێبگەین بۆ روویدا بەڵام نابێت یاریزانەکانم یەک وێنەشی ببینن. لێم قەدەغەکردوون کە سەیری وێنەی ئەو یارییە بکەن چونکە سەرنجمان لەسەر باشکردنی خۆمان دەبێت نەک لەسەر بایەرن”.

خۆزێ وتیشی لەم یارییەدا چانس بە چەند یاریزانێکی نوێ دەدات چونکە تا ئێستا دەرفەتی تەواوی نەبووە سەرجەم یاریزانەکانی لەنێو یاریگادا ببینێت و بیان ناسێت.

هەردوو یانەی بایەرن میونشن و تۆتنهام گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردووە و بەو هۆیەوە تۆتنهام پشوو بە چەند یاریزانێکی سەرەکی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button