ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لامپارد: یاریزانێک دەکڕین بۆ جێگرتنەوەی هازارد

فرانک لامپارد رایدەگەیەنێت لە گواستنەوەی زستانەدا پێویستیان بە یاریزانێکە تاوەکو جێگەی گۆڵەکانی ئێدین هازارد بگرێتەوە.

لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی سەبارەت بە درگای گواستنەوەی زستانە وتی ” بەدواداچوون دەکەین تاوەکو بزانین لە چ  پێگەیەک پێویستمان بە چاکسازییە، ئەوە روونە هاوینی رابردوو ئێدین هازاردمان لەدەست دا کە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە گۆڵ و داهێنان لەنێو یاریگادا لە چەند وەرزی رابردوو. پێویستمان بە یاریزانی دیکەیە لە هەمان پێگەدا تاوەکو ململانێ هەبێت”.

چێڵسی لەلایەن فیفاوە سزای سڕکردنەکەی لەسەر هەڵگیرا و پاش بەسەربردنی ساڵێک لەو بڕیارە بە فەرمی دەتوانێت لە مانگی یەک دا یاریزان بکڕێت بە تایبەت کە چەند یاریزانێکی گرنگی فرۆشت لە نێویاندا هازارد، کۆرتوا، دەیڤد لویز  و بە پارەکانیان دەتوانێت بلوز بەرەو باشتر ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button