ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

گواردیۆلا بۆ رزگارکردنی یانەکەی دەیەوێت ئێمباپێ لە مەدرید داگیربکات

پیپ گواردیۆلا فشاری خستووەتە سەر یانەکەی تاوەکو گرێبەست لەگەڵ کایلیان ئێمباپێ واژۆبکەن.

دەنگۆی ئەوە هەیە ئێمباپێ لە ٢٠٢٠ دا پاریس جێبهێڵێت و تا ئێستا مەدرید بژاردەی یەکەم بوو  بەڵام بەگوێرەی فرانس فوتبۆڵ مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا هاتۆتە نێو کایەی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە چونکە بەگوتەی ئەو راهێنەرە تەنها ئێمباپێ دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ.

ئەم هەوڵەی  گواردیۆلا لە کاتێکدایە لە مەدرید هەواڵی ئەوە هەیە فلۆرەنتینۆ پێرێز ئامادەیە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە پاریس لەپێناو ئەو یاریزانەدا.

هەوڵدان بۆ هێنانی کایلیان بۆ سیتیزن پاش ئەوە دێت مانچێستەر سیتی لە ئاستێکی ناجێگیردایە و هێواش هێواش فشارەکان لەسەر گواردیۆلا زیاتر دەبن بە تایبەت کە مێژوویەکی هەیە لەسەر دابەزینی ئاستی یانەکانی پاش چەند وەرزێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button