چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ڤیدیۆ: روبەرووبوونەوەی دیپای و هاندەرێکی یانەکەی لەسەر یاریزانێکی یانەکە

شەوی رابردوو یانەی لیۆن گەیشتە قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان بەڵام رووداوێکی پاش یارییەکە ئاهەنگی سەرکەوتنی بیری یاریزانەکان بردەوە.

هاندەرێکی لیۆن بانەرێکی بەرزکردبووەوە کە وێنەی گوێدرێژێکی لەسەربوو لەگەڵ ناوی مارسێلۆی بەرگری یانەکە، ئەمەش دیپای توڕەکرد و هەوڵیدا بانەرەکە لەو هاندەرە بستێنێت تاوەکو دواتر لێکجیاکرانەوە.

هۆکاری کێشەی نێوان مارسێلۆ و هاندەرانی یانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر کە تێیدا دوای شکستی لیۆن بەرامبەر بەنفیکا لە فڕۆکەخانە کۆمەڵەیەکی هاندەرانی ئەو یانە بە ناوی “کۆپ ڤیراج نۆرد” سوکایەتیان کرد بە یاریزانان و هێرشیانکردنە سەر لەو کاتەشدا مارسێلۆ وەڵامی دانەوە و ئەگەر رێگەی لێنەگیرایە ئەوا پێکدادان روویدەدا، لەو ساتەوە تا ئەمڕۆ بەشێکی هاندەرانی لیۆن دژایەتی ئەو یاریزانە دەکەن.

ڤیدیۆکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button