ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریفۆرمخوازەکانی کەتەلۆنیا هەرەشە لە کلاسیکۆ دەکەن

یاریگا
دوای ئەوەی هۆی گرژی و ئالۆزییەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا یاری کلاسیکۆ دواخرا، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەرەشەکان بۆ سەر ئەو یارییە بەردەوامن.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە بەشێک لە ریفۆرمخوازە توندڕەوەکانی کەتەلۆنیا لە تۆرە کۆمەڵایەتیان ماوەیەکە داوا لە هاندەران پێش دەست پێکردنی یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید گردبونەوەیەک لە دژی هاتنی یانە مەدریدیەکە بۆ هەرێمەکەیان ئەنجام بدەن، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو گردبونەوەیە هەزاران کەس بەشداری تێدا بکات.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاوییان کردوەتەوە کۆمەڵێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا بریاریانداوە لە کاتی هاتنی شاندی ریال مەدرید لە فرۆکەخانەوە تاوەکو شوێنی حەوانەوەیان کێشەیان بۆ دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button