ئیسپانیا

هەڵبژاردنی ناوبژیوانی کلاسیکۆ نیگەرانی مەدریدیەکانی لێکەوتەوە

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دواخراوەکەی ئاشکرا کرد کە 18ی ئەم مانگە لە کامپ نو بەڕێوە دەچێت.

دیاری کردنی ئالیخاندرۆ هێرناندێز هێرناندێز بۆ سەرپەرەشتیکردنی ئەو یارییە، هەرزوو نیگەرانی مەدریدییەکانی لێکەوتەوە، وەک خوسیە لویس سانچێزی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە، بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوانی ناوبراوەوە لە کلاسیکۆکانی پێشووتر، ناوەندە جیاوازەکانی مەدرید قەڵسن بە سەرلەنوێ دەستنیشانکردنەوەی هێرناندێز.

لە دیارترین ئەو کلاسیکۆیانەی ناڕەزایەتی مەدریدییەکانی لێکەوتەوە، یاری گەڕانەوەی وەرزی 2017 بوو کە تێیدا سێرجیۆ ڕامۆس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا بوو لە بەرژەوەندی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بارسا و بە هاوبەشی خاڵ، بەڵام جیاوازیی گۆڵ پێشەنگی لالیلگایە و ڕیاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button