ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤالڤێردی ھۆكاری بانگھێشتنەكردنی مێسی روون دەكاتەوە

یاریگا
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راھێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای بڵاوكردنەوەی لیستی ناوی یاریزانانی یانەكەی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئینتەر میلان ھۆكاری بانگھێشت نەكردنی لیۆنێل مێسی گۆڵكاری یانەكەی روون كردەوە.

راھێنەرەكەی بلاوگرانا دوای كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە گەڕی شەشەمی چاموپیۆنزلیگ، سەبارەت بە بانگھێشت نەكردنی گۆڵكاری یانەكەی بۆ ئەم یارییە گووتی ” بە باشی دەزانم باس لە بانگھێشت نەكردنی گشت یاریزانەكان بكەم، ئالبا و سێمیدۆ ئێستا لە پێكان گەڕاونەتەوە و ئامادەی یاریكردن نین، مێسیش ماوەیەكی زۆرە یاری دەكات و پێویستی بە پشوو ھەیە و بە باشمان زانی بۆ ئەم یارییە پێووی پێ بدەین و بانگھێشیو یارییەكەی نەكەین “.

بارسێلۆنا لە كاتێكدا لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ئینتەر میلان دەبێتەوە، پێشوەختە گەیشتنی بۆ قۆناخی 16 مسۆگەر كردووە، بۆیە لەم یارییەدا پشوو بە زۆرێك لە یاریزانەكانی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button