ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

” لەوانەیە زلاتان نەگەڕێتەوە ئیتاڵیا “

یاریگا-
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری كارەكانی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ ھێرشبەری سویدی رەتیدەكاتەوە كە زلاتان خۆی یەكلا كردبێتەوە و بگەڕێتەوە سێریائەی ئیتاڵیا.

بریكارەكەی ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی سوید لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ GQ Italia سەبارەت بە داھاتووی یاریزانە سویدیەكە گووتی ” ماوەیەكە لە ھەوڵی ئەوەداین بریارێكی باش بۆ ئیبرا بدۆزینەوە، تاوەكو ئێستا چەندین یانە داوایان لەو یاریزانە كردووە یارییان بۆ بكات، بەڵام ئەو نایەوێت پەلە بكات و تاوەكو ئێستاش داھاتووی خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە “.

رایۆلا ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە رێكەوتنەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان دەكەن و دەشڵێت لەوانەیە ئیبراھیمۆڤیچ نەگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

Back to top button