ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسيلۆنا لەسەر داوای مێسی یاریزانێكیان كردووەتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەسەر داوای لیۆنێل مێسی گۆڵكاری ئارجێنتینایی یانەكەیان دەیانەوێت لاوتارۆ مارتینێزی ھاونیشتیمانی لە ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بگوازنەوە ریزەكانیان..

رۆژنامەی لاگازێتا دێلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە بەرپرسانی بلاوگرانا لەلایەن گۆڵكاری مێژوویی یانەكەیانەوە داوایان لێكراوە بۆ شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆروگوایی ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ھاونیشتیمانیەكەی لە یانە ئیتاڵیەكە بدەن، بەڵام ئەستەمە ئەم داوایەی لیۆ جێ بە جێ بكرێت، چونكە یانە ئیتاڵیەكە ئامادە نیە بە ھیچ نرخێك دەستەرداری گۆڵكارەكەیان ببن.

مێسی سەرەتای وەرزی ئەمساڵیش داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كرد كە نێیمار داسیلڤای بڕازیلی دووبارە بگەڕێننەوە ریزەكانیان، بەڵام ھەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button