ئه‌وروپا

یانەی سالزبورگ ئامادەیە دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن

یاریگا
ئێریک هالاند، گۆڵکارە لاوەکەی یانەی رێد بول سالزبورگی نەمسایی بە ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی.

رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی یانەی نەمسایی دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە، بە مەبەستی ئەوەی زستانی ئەمساڵ بگوازنەوە یانەکەیان و لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی سالزبورگ ئامادەن دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن بەرامبەر ئەو برە پارەیەی داوای دەکەن.

ئێریک هالاندی 19 ساڵ ئەم وەرزە لە کۆی پێنج یاری یانەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ هەشت گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button