ئه‌وروپائیتاڵیا

کاردانەوەی رۆناڵدۆ دوای دۆڕانەکەی یۆڤێنتوس

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ داوای خۆراگری لە یاریزانەکانی یانەکەی کرد.

دۆن لە هەژمارە تایبەتەکەی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی ئاهەنگگێرانی خۆی دوای تۆمار کردنی گۆڵەکەی بەرامبەر لازیۆ بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ” بە هێز و پێکەوە تاوەکو کۆتایی “. ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکە داواش لە هاوڕێیانی دەکات بەم دۆڕانە نا ئومێد نەبن و خۆراگر بن.

یۆڤێنتوس لەم گەڕەی سێریائەی بەرامبەر لازیۆ بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزەیان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button