ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە هێرشبەرە وێلزیەکەی شاهانەکان پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو تووشی پێکان بوو و بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل نەکرد، ئەمڕۆ گەڕایەوە و جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ هیچ کێشەیەکی نابێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بلاویشی کردەوە خامێس رۆدریگێزی ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی یانەکەی خەریکی راهێنان بووە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی چوارشەممە بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button