ئیسپانیاگرنگترین

کارڤەخال: ئێمە بۆ هیچ شتێک نەجەنگاین لەم وەرزەدا

دانی کارڤەخال ئەم وەرزە بە وەرزێکی شکستخواردوو بۆ مەدرید هەژمار دەکات.

رۆژنامەی مارکا پرسیاری ئەوەی لە کارڤەخالی یاریزانی یانەی ریال مەدرید کە لە ١٠ چەند دەدات بە خۆی، ئەوەیش لە وەڵامدا گووتی تەنها چوار و شکست خواردوو.

“من وەکو گروپەکەم سەیری خۆم دەکەم و ئێمە کارەکانمان بە باشی نەکرد”

“ئەمە تۆپی پێیە، لەگەڵ ئەوەش، ئێمە ئەوەمان نەبەخشی کە دەمان توانی بیبەخشین، هیچ کەم لە ئێمە ئاستی خۆمان بە تەواوی پێشکەش نەکردووە”

“ئێمە ساڵانێکە پێکەوە یاری دەکەین و یەک دەناسین، ئەمساڵ بۆ هیچ شتێک نەجەنگاین”

مەدرید ئەم ساڵ زوو لە چامپیۆنزلیگ بێ هیوا بوو، ئێستاش لە خولی ئیسپانی لە پلەی سێیەم دێت ١١ خاڵ جیاوازی لەگەڵ بارسا هەیە ئەگەر یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە لێگانێس بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button