ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

نێیمار وەڵامی هاندەرە نارازییەکانی یانەکەی دەداتەوە

یاریگا
پاش ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستیان دژی یاریکردنی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری یانەکەیان پیشاندا، ئەو یاریزانەش بێ دەنگ نەبوو کاردانەوەی هەبوو.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی بڵاویکردووەتەوە تاوەکو ئێستاش بەشێک لە هاندەرانی شازادەکان بەرامبەر هەڵس و کەوتەکانی ئەستێرەی بڕازیلی یانەکەیان لە هاوینی رابردوو دڵگرانن و هەربۆیە لە یاری رابردوویان بەرامبەر نانت کاتێک گۆڵەکەی رەتکرایەوە خۆشحاڵیان دەڕبری.

دوای یارییەکەش نیمۆ وێنەیەکی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆست کردووە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوای تۆمار کردنی گۆڵی دووەمی یانەکەی، داوا دەکات هاندەرە نارازییەکانی یانەکەی بێ دەنگ بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button