ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەکەی ناکات

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە یاریزانە وێلزییەکەی مێرنگی بە هۆی ئەو پێکانەی لە رانی چەپیدا تووشی بووە، ناتوانێت دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یانەکانی ئیسپانیۆل لە لالیگا و کلەب بروج لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان هیچ ئاماژەیەکی بە پێکانی وێلز نەکردووە، بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە نایەوێت پێکانەکانی ئاشکرا بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button