ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی : ماوەی دوورکەوتنەوەی هازارد راگەیەندرا و زیاترە لەوەی پێشبینی دەکرا

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی رایگەیاند ئێدین هازاردی ئەستێرەی یانەکەی لە کلاسیکۆ یاری ناکات

لە نوێترین راپۆرتی پزیشکی تایبەت بەو یاریزانەدا دەرکەتووە، شکانێکی کەم لە پاژنەی پێی هێرشبەرە بەلجیکییەکە هەیە بەوەش نەک تەنها لە کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا دادەبڕێت بەڵکو  ئەگەری زۆرە لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیاش بەشدارنەبێت و تاوەکو دوای پشووی ساڵی نوێ نەگەڕێتەوە.

هازارد لە یاری خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر پاریس سان جێرمان تووشی پێکان هات، جگە لە پێکان تا ئێستا کێشەی جێگیربوونی هەیە لە لۆس بلانکۆس و هاندەرانی مێرەنگی وەک پێویست لە ئاستی رازی نین. بە تایبەت کە لەم وەرزەدا  لە هەشت یاری تەنها یەک گۆڵی لە لالیگا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button