ئیتاڵیا

رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت بە سەردێڕێک خۆی تووشی کێشەیەکی گەورە کرد

یاریگا-رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی کە یەکێکە لە دیارترین رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە، خۆی تووشی کێشەیەکی گەورە کرد پاش سەردێڕی رۆژی هەینی رۆژنامەکە.

هەینی رابردوو لە ئەورووپا و ئەمریکادا  بە “هەینی رەش” ناسرابوو، ساڵانە لەو رۆژەدا سەرجەم شوێنە بازرگانییەکان نرخی کەلوپەلەکانیان دادەبەزێنن. رۆژنامەکە ناوی ئەو رۆژەی بەکارهێناوە لە بەرگی یەکەمیدا کە ووشەی “رەش”ی تێدایە لە پاڵ وێنەی رۆمیلو لوکاکو هەروەها کریس سماڵینگ کە هەردووکیان رەشپێشتن.

یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی یەکەم لایەن بوو کە راستەوخۆ دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە. دواتریش یانەکانی رۆما و ئینتەر و زۆرینەی لایەنە وەرزشییەکان سەر

کۆنەی ئەو سەردێڕەیان کرد. پێشبینیش دەکرێت ئەو رۆژنامەیە سزایەکی توندی بەسەردا بسەپێندرێت بە تایبەت کە ماوەی تەنها هەفتەیەکە سەرجەم ٢٠ یانەکەی خولی ئیتاڵی رێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد و تێیدا داوایان کرد سزای سەر رەگەزپەرستی قورستربکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button