ئیتاڵیاگرنگترین

زڵاتان : ماتێرازی وەک پیاوکوژ هێرشیکردە سەر من و دوای چوار ساڵ تۆڵەم لێکردەوە

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر نهێنییەکی خۆی و مارکۆ ماتێڕازی هەڵدەداتەوە.

ئەستێرە سویدییەکە ساڵانێکی زۆری لە خولی ئیتاڵی بەسەربرد و ماتێڕازیش وەک یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی مێژووی ئیتاڵیا ناوی هەیە. ئیبرا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “جی کیو”  چیرۆکێکی پڕ کینەی نێوان خۆی و ئەو بەرگریکارەکەی گێڕایەوە و وتی

“ئەوکاتەی لە یوڤێنتۆس بووم جارێک بەرامبەر ئینتەر یاریمان هەبوو. ماتێرازی وەکو پیاوکووژ بەرەو ڕووم هات و ئازاریدام لە یارییەکە. ئەو یاریزانێکی جەستە پتەو بوو ئەمەش ئاساییە، بەڵام دوو جۆر پتەوی هەیە ، جۆرێکیان تەنها بۆ ئەوەیە ئازارت بدات. خۆ پاوڵۆ ماڵدینیش پتەو بوو بەڵام ئەو ئامانجی دیکەی هەبوو نەک ئازاردان.  یارییەکە لە ٢٠٠٦دا بوو، دەبوو یاریگا جێبهێڵم و کاپێلۆی راهێنەر داوای لێکردم گۆڕاکاریم پێبکات بەڵام وتم نەخێر بەردەوام دەبم، هەوڵمدا بگەڕێمەوە و یاریگا تۆڵە لێبکەمەوە چونکە ئەگەر کەسێم وام لێبکات بیرم ناچێتەوە. بەڵام دوای دوو خولەک ئازارێکی زۆرم هەبوو نەمتوانی بەردەوام بم. پاشان روومکردە ئینتەر، بارسێلۆنا،میلان. لە ٢٠١١دا لە دێربی میلانۆ سەرجەمیان دژی من بوون (چونکە یاریم بۆ یانەی رکابەریان دەکرد) ئەوەش زیاتر منی هاندا لەو یارییەدا. دواتر لێدانێکی سزام بۆ گیرا و کێ لێی دام ؟ ماتێرازی بوو. لە نیوەی دووهەم بە لێدوانێکی تایکواندۆ لێم دا و ناردم بۆ نەخۆشخانە. دیان ستانکۆڤیج لێی پرسیم بۆ وات کرد؟ لە وەڵامدا پیم وت من چوار ساڵە چاوەڕێی ئەم دەرفەتەم”.

زڵاتان تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ و ماتێرازیش ساڵانێکی زۆرە وازی لە یاریکردن هێناوە بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە جارێکیتر ئەو یاریزانە بگەڕێتێتەوە ئەیسی میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button