ئینگڵته‌را

سەڵاح هۆکاری جۆری ئاهەنگگێڕانەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگانێت- شەوی ڕابردوو یاریگای ئانفیڵد بوو بە تەختەی شانۆگەری یاری نێوان لیڤەرپوولی خانەخوێ و چێڵسی میوانیی، کە تێیدا خاوەنماڵ بە دوو گۆڵی سادیۆ مانێ و موحمەد سەڵاح لە بلووزی بردەوە.

سەڵاح کە گۆڵی دووەمی یارییەکەی بە شێوەیەکی نایاب تۆمار کرد، ئاهەنگێگی بەڕووی هاندەراندا گێڕا و دواتر لێکدانەوەی زۆری بۆ کرا لە نێوەندە وەرزشییەکان و هەوادارانی تۆپی پێوە. لەو بارەیەوە خودی یاریزانەکە بە سکای سپۆرتسی گوت: “من لە ئێستادا وەرزشی یۆگا ئەنجام دەدەم. دوای گۆڵەکەش بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات لەسەر شێوازی یۆگاکردن ئاهەنگ بگێڕم.”

ئەستێرەکەی ڕێدز بەو گۆڵەی لە چێڵسی، لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مان سیتی یەکسان بوویەوە بە 19 گۆڵ پێشەمگی گۆڵکارانی پریمەرلیگیان داگیر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button