چامپیۆنزلیگخوله‌کانی دیکەگرنگترینیاریگا

بەشە پارەی بریکارەکانی تۆپی پێ ژمارەیەکی پێوانەیی گەورەی تۆمارکرد

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئاشکرایکرد لە ماوەی ١١ مانگی ٢٠١٩دا بڕە پارەی بریکارەکانی تۆپی پێ کە بە تەنها لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەستیان کەوتووە ١٩.٣٪ زیاترە لە ساڵی رابردوو.

سیستەمی فیفا بۆ گواستنەوەی یاریزانانی جیهانی تەواوی ئامارەکانی ئەو رێکخراوە  لەخۆدەگرێت. پاش دانانی سەرجەم زانیارییەکانی ئەمساڵ لەو سیستەمەدا دەرکەتووە کە ٦٥٣.٩ ملیۆن دۆلار بەتەنها بەشی بریکارەکان بووە لە ٢٠١٩دا کە دەستیان کەتووە لە ئەنجامدانی  ٣٥٥٧ گواستنەوە.

وڵاتەکانی ئینگلتەرا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، پۆرتوگال و ئیسپانیا بەتەنها ٨٠٪ی تەواوی پارەکە لەخۆدەگرێت. وە کرێی بریکاران لە پۆرتوگال گرانترینە بە جۆرێک هەندێک جار دەگاتە نیوەی نرخی تەواوی گواستنەوەکە.

لە ئێستادا بریکاران نزیکەی ١٠٪ی پارەی گواستنەوەکان وەردەگرن و هەندێکجاریش بڕە پارەی تایبەتیان بۆ دیاری دەکرێت بەڵام فیفا سەرقاڵی یاسایەکە و دەیەوێت ئەو پاریە  بگۆڕێت بۆ ٣٪ی موچەی ساڵانەی یاریزانەکە ئەگەر نوێنەرایەتی یاریزانەکە بکات، هەروەها ٣٪ی موچەکە دووبارە ئەگەر ئەو بریکارە نوێنەرایەتی یانەیەکیش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button