ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا داوایەکی سوارێزی رەتکردووەتەوە بۆ کڕینی یاریزانێکی ئێستای ریاڵ مەدرید

یاریگا-لویس سوارێز داوای کڕینی ناوەڕاستکارێکی لە بارسێلۆنا کردووە کە ئێستا بووەتە ئەستێرەیەکی دیاری یانەی ریاڵ مەدرید.

بەگوێرەی ئیواردۆ ئیندا  بەڕێوبەری شیکاری ئۆکدیاریۆ لە پرۆگرامی ئێل چیرینگیتۆ دا  کاتێک سوارێز لە وڵاتەکەی گەڕاوەتەوە بە بۆرد و ستافی راهێنەرانی وتووە یاریزانێکی گەورە لە یانەی پیناڕۆڵ یاری دەکات لە هێڵی ناوەڕاست و دەبێتە باشترین یاریزانی ئۆرۆگوایی ، بەڵام هەمووان پێی پێکەنین، تاوەکو دواتر یانەیەکی دیکە هات بردی و هەستیان بە هەڵەی خۆیان کرد. من باسی  فێدی ڤاڵڤێردی دەکەم”.

ڤاڵڤێردی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ ریاڵ مەدرید نیشان دەدات و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا کردووەتەوە ، هەروەها توانیویەتی دوو گۆڵ لە خولی ئیسپانی تۆماربکات. ئەمەش زیاترە لە گۆڵەکانی ئیدین هازارد، ڤینیسیوس جونیۆر ، یۆڤیج، خامێس و ئیسکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button