ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیبرا دەڵێت دەگەڕێمەوە میلان

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج پێی وایە لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەکات.

زڵاتان لەوکاتەوەی بڕیاری جێهێشتنی لۆس ئەنجلس گالاکسی داوە دوو جار بە هەڵە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا و سوید بڵاوکردووەتەوە. ئەمجارەیان بۆ  “جی کیو ئیتاڵیا” ناراستەوخۆ باسی لە گەڕانەوەی کرد بۆ ئەیسی میلان و وتی “دەچمە یانەیەک کە پێویستی بەوە بێت بگەڕێتەوە سەر سەرکەوتنەکان و جارێکیتر مێژوو بنوسێتەوە. چونکە بەدوای شوێنێک دەگەڕیمم کە سەرکێشی بێت دژی هەمووان. لە ئیتاڵیا دەتانبینمەوە!”.

ئیبراهیمۆڤیجی ٣٨ ساڵ لە نێوان ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ دا ٨٩ یاری بۆ میلان ئەنجامداوە و توانی خولی ئیتاڵی و جامی سوپەری ئیتاڵی لەگەڵ بەدەست بهێنیت و ٥٩ گۆڵی بۆ تۆمارکرد.

لەم وەرزەشدا رۆسۆنێری تەنها ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە لە ١٤ یاریدا و لە زستاندا بەدوای گۆڵکارێکدا دەگەڕێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button