ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

ناڤاس باسی رۆیشتنی دەکات لە ریاڵ مەدرید

یاریگا-کەیلۆر ناڤاس دان بەوەدا دەنێت تا ئێستا نازانێت بۆ لە ریاڵ مەدرید فرۆشراوە بەڵام دەڵێت زینەدین زیدان متمانەی پێی بووە و ئەو هۆکاری فرۆشتنی نەبووە.

ناڤاس ساڵانێک گۆڵپارێزی یەکەمی مەدرید بوو، وە دڵخوازی هاندەران بوو بەڵام هاتنی تیبات کۆرتوا جێگەی ئەو گۆڵپارێزەی لەق کرد تاوەکو سەرەنجام هاوینی رابردوو یانەکەی جێهێشت.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی ئێل چیرینگیتۆ دا ئەوباسەی لەگەڵدا کرایە و ئەویش وتی ” زۆر شت روویان دا لە مەدرید کە تێناگەم بۆ روویاندا بەڵام تازە روویان دا. هەمیشە دەمەوێت تەنها یادەوەرییە خۆشەکانم بیربێت و یادەوەری خۆشم لەگەڵ زینەدین زیدان هەیە، وە زۆر جار بەرگری لێکردووم و بۆ ئەوەش سوپاسم کردووە. ئەو متمانەی بە من بوو. “.

سەبارەت بە گەڕانەوەشی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ وتی “رۆژی یارییەکە بەرلەوەی بێینە سەر چیمەنی یاریگا بەرەو لای چەپ چووم کە شوێنی یاریزانانی ریاڵ مەدریدە و دواتر بیرم کەوتەوە کە من دەبێت لەولابم”.

ناڤاس پێنج ساڵ لەمەدرید بوو توانی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئەو  یانەیە دەستەبەربکات. لەو ماوەیەدا ١٠٤ یاری پارێزگاری لە گۆڵی میرەنگی کرد و یەکەم گۆڵپارێزی نا ئیسپانییە گەیشتبێت بەو ژمارەی لە لالیگادا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close