ئه‌مریکاگرنگترین

براوەی باڵۆن دۆری ئافرەتان داوایەکی لە رۆناڵدۆ و مێسی و زڵاتان هەیە

یاریگا-مێگان راپینۆ یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتان داوایەکی لە ئەستێرە گەورەکانی جیهان هەیە پاش بردنەوەی باڵۆن دۆر.

راپینۆ هاوینی ئەمساڵ بۆ دووهەمجار لەگەڵ ئەمریکا بووە پاڵەوانی جیهان و هەروەها بووە براوەی خەڵاتی شاهانەی باڵۆن دۆر بۆ ئافرەتان. ناوبراو کە بە هەوڵەکانی ناسراوە بۆ مافی ئافرەتان لە پەیامێکدا وتی “دەمەوێت داوا بکەم لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی ، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج کە هاوکاریم بکەن. ئەم ئەستێرە گەورانە بەشداری ناکەن لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە کاتێکدا کێشەی زۆر هەیە لە تۆپی پێی پیاوان. رەنگە لەوە بترسن کە بەهۆیەوە زیانیان بەربکەوێت بەڵام ئەوە راست نیە، کێ دەتوانێت ناوی مێسی و رۆناڵدۆ لە مێژووی تۆپی پێ بسڕێتەوە ئەگەر قسەبکەن دژی رەگەزپەرستی و کێشەی ئافرەتان”.

مێگان کاپتنی هەڵبژاردەی ئەمریکایە و خاوەنی ١٥٠ یاری نێودەوڵەتییە، ناوبراو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی رووبەرووبوونەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی لەسەر باسی مافەکانیان و خراپی حکومڕانی سەرۆک ترەمپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button