چامپیۆنزلیگگرنگترین

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دژی ڤاڕە

یاریگا-ئەلیکساندەر چیفیرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئاشکرایکرد دژی بەکارهێنانی ڤاڕە لە یاریگاکانی ئەورووپادا.

چێفیرین بۆ میرۆر وتی “ڤاڕ ئاڵۆز و ناڕێکە. پێم وانیە سەنتی مەترێک یاخود دوو سەنتیم بۆ نموونە لە ئۆفسایدا بەس بێت بۆ راگرتنی یاری. ئێمە زۆر قسەی تێداناکەین لە پاڵەوانێتییەکانی یوفادا لەبەر ئەوەی  بەڕێوبەری ناوبژیوانانانی ئێمە رۆبێرتۆ رۆسێتی ئەو داوای لێکردوون کە تەنها بۆ حاڵەتی روون و هەڵەی زەق بەکاربهێنرێت. بەڵام ئێستا بەوجۆرە نیە و فشارێکی زۆر لەسەر ناوبژیوانانە. ئەگەر تۆ ناوبژیوانبیت تەنانەت ئەگەر ٧٠ یاخود ٨٠ هەزار هاندەریش داوابکەن دەبێت تۆ بڕیاردەر بیت نەک کەسێکێکی دیکە. من حەزم لە ڤاڕ نیە و ئەنجامەکەشی باش نەبوو، بەداخەوە تازە درەنگە بۆ گەڕانەوەش”.

لەم چەند ساڵەی دواییدا بەچەند هەنگاوێک  یاریدەدەری ڤیدیۆیی ناوبژیوان بۆ یارییە فەرمییەکان زیادکرا بەڵام هەفتانە  و بە بەردەوامی قسەی لەسەر ڤاڕ دەکرێت بە تایبەت کە زۆرجار دەبێتە هۆی راگرتنی یارییەکان بۆ چەند خولەکێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button