ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

خوشکەکەی رۆناڵدۆ وەڵامی قسەکانی ڤان دایک دەداتەوە

یاریگا
خوشکی کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا وەڵامی قسەکانی ڤێرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕای دایەوە.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردووەتەوە بەرگریکارە هۆڵەندیەکەی رێدز دوای ئەوەی سەبارەت بە ئامادەنەبوونی دۆن لە مەراسیمی خەڵاتی ساڵانەی فرانس فتبۆل گوتبووی ” ناکرێت بگوترێت رۆناڵدۆ پاڵێوراو بووە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر “، لە وەڵامی ئەم قسانەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە کاتیا ئاڤیرۆ خوشکی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە لە ئینستاگرام وەڵامی ئەو یاریزانە دەداتەوە و دەڵێت ” سەرەتا چەند دەستکەوتوو و خەڵاتێک بەدەست بێنە ئینجا لەسەر ئەم بابەتانە قسە بکە “.

کریستیانۆ شەوی رابردوو بە هۆی بەشداری کردنی لە مەراسیمی باشترینەکانی وەرزی رابردووی سێریائەی، بەشداری مەراسیمی خەڵاتەکانی بالۆن دۆری نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button