ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی دیکەی ئینتەر میلان تووشی پێکان بوو

یاریگا
رۆبێرتۆ گالیاردینی، ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا تووشی پێکان بووە و چەند یارییەکی داهاتووی یانەکەی بەشداری ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی پێکانی ناوەڕاستکاری یانەکەیان پشت راستکردەوە و بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو یاریزانە لە پاژنەی قاچی راستی تووشی پێکان بووە، بێ ئەوەی ئاماژە بە وادەی دوورکەوتنەوەی بکەن، گوایە بریارە چەند رۆژی داهاتوو وادەی دوور کەوتنەوەی یەکلایی بکرێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە جیانلوکا دی مارتزۆ رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکردووە گالیاردینی بە هۆی ئەو پێکانەی دوو یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر رۆما و بارسێلۆنا بەشداری ناکات.

Back to top button