ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گاریس بەیل بۆی نیە یاری گۆلف بکات

یاریگا
سەرەرای ئەوەی گاریس بەیل یاریزانی هەڵبژاردەی وێلز و یانەی ریال مەدرید ئارەزوویەکی زۆری بۆ یاری گۆلف هەیە، بەڵام بۆی نیە ئەم یارییە بکاتەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ وێلز بڵاویکردووەتەوە لەسەر بریاری رایان گیگز راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆیان نیە بە دریژایی یۆرۆی 2020 خۆیان بە یاری گۆلف سەرقاڵ بکەن، بۆیە یاریزانەکەی مێرنگی کە دەگوترێت زۆربەی کاتەکان بە هۆی سەرقال بوونی بەم یارییە پێکان دەبێت، لەو ماوەیەدا ناتوانێت ئەو یارییە بکات.

گاریس بەیل لەلایەن هاندەرانی یانەکەی رەخنەی زۆری لێ دەگیرێت، بە هۆی ئەوەی زیاتر گرنگی بە یاری گۆلف دەدات بەراورد بە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button