ئیتاڵیاگرنگترین

کاسانۆ : کێشەی رۆناڵدۆ و ساری گەورەیە و دەشاردرێتەوە

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کاسانۆ پێی وایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کێشەی گەورەی هەیە لەگەڵ ماوریزیۆ ساری راهێنەری یوڤێنتۆس.

کریس لەم دواییەدا ئاستی لەگەڵ بیانکۆنێری وەک پێویست نیە و ئەمەش دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە پەیوەندی ئەو یاریزانە لەگەڵ راهێنەرەکەی باش نیە، بە تایبەت پاش ئەوەی لە دوو یاری دوای یەک دا ساری گۆڕانکاری پێکرد.

کاسانۆی ئەستێرەی پێشووی خولی ئیتاڵی و یانەی ریاڵ مەدرید بۆ تیکی تاکا وتی ” پێم وایە رۆناڵدۆ کێشەی گەورەی لەگەڵ ساری هەیە. هەمووی لەوەوە دەستی پێکرد کاتێک دوو یاری دوای یەک گۆڕانکاری پێککر، ئەمەش شتێکە هەموو یاریزانێک نیگەران دەکات. بەبڕوای من کێشەکە گەورەیە بەڵام یوڤێنتۆس سەرکەوتوبووە لە شاردنەوەی”.

هەر سەبارەت بە یۆڤی کاسانۆ وتیشی “پێویستە بوفۆن لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، سەرەڕای تەمەنی ئەو باشترە لە شێزنی. بیرمان نەچێت شێزی لە ئارسناڵ گۆڵپارێزی یەدەگ بوو بۆ ئەلمونیا و فابیانسکی”.

یۆڤی ئەم هەفتەیە پێشەنگی خولی ئیتاڵی لەدەستدا پاش بەرامبەربوون لەگەڵ ساسۆلۆ و بردنەوەی ئینتەرمیلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button