ئینگلتەرا

فەرمی : چارەنووسی ئەگوێرۆ بۆ دێربی مانچستەر یەکلابووەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی رایگەیاند سێرجیۆ ئەگوێرۆ بۆ دێربی مانچێستەر بەرامبەر مان یونایتد ئامادەنابێت.

گۆڵکارە مێژووییەکەی ستیزن لە یاری بەرامبەر چێڵسی دا تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە بەرامبەر نیوکاسڵ یاری نەکرد، لەو یارییەی تیمەکەی گواردیۆلا دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا و جیاوازی لەگەڵ لیڤەرپوول بەرزبووەوە بۆ ١١ خاڵ.

لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی بێرنلی یش دا گواردیۆلا ئاشکرایکرد ئەگوێرۆ لە یاری داهاتوو بەرامبەر بێرنلی، هەروەها بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ١٢/٧دا ئامادەنابێت.

جگە لە سێرجیۆ، مان سیتی بە بێ گوندۆگان دەبێت بۆ یارییەکەی بێرنلی بەهۆی سزای راگیران.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button