ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

برێندان رۆجەرز ئارسناڵی رەتکردەوە

یاریگا-برێندان رۆجەرز راهێنەری یانەی لێیستەر سیتی رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ئارسناڵ بکات.

لێیستەر لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە لە باشترین ساتی خۆیدا لەو ساڵەوەی کە بوونە پاڵەوانی پریمەرلیگ، هەربۆیە برێندان لە دیارترین ئامانجەکانی گەنەرز بوو بۆ جێگرتنەوەی یونای ئێمری. بەڵام ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بەو باسە وتی “من گرێبەستێکم هەیە لێرە تاوەکو ٢٠٢٢، ئاگادارم راهێنەران کارەکانیان لەدەست دەدەن بەڵام من دەرناکرێم تاوەکو بڕۆم. پاشان بۆ لە کاتێکی وەک ئێستادا دەڕۆم؟. پێم وایە یانەکە زۆر دڵخۆشە و منیش زۆر بەختەوەرم لێرە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی بڕۆم”.

لێیستەر دوێنێ لە کۆتا خولەکدا شکستی بە ئێڤەرتۆن هێنا بەوەش  شوێن پێی لە پلەی دووهەم قایمترکرد بە جیاوازی ٨ هەشت خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ و سێ خاڵ لەگەڵ مان سیتی خاوەن پلەی سێهەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button