ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆناڵدۆ لە باڵۆن دۆر ئامادەنابێت

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس ئامادەی بۆنە ناودارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ نابێت بۆ ئاشکراکردنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

کەمێک لەمەوبەر بە چەند کاتژمێرێک بەر لە دەسپێکی خەڵاتە گەورەکەی فرانس فوتبۆڵ راگەیەندرا کریس ئامادەنابێت. بەگوێرەی میدیاسێتی ئیتاڵیش هۆکارەکەی ئەوەیە ناوبراو زانیویەتی ناوی لە پلەکانی یەکەم و دووهەمدا نیە.

لەبری ئەوە بەشداری گراند گاڵای میلان دەکات کە ئەویش بۆنەیەکی دیکەیە لەم شەودا و تێیدا کریستیانۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵی وەردەگرێت.

ئەفسانە زیندووەکە وەرزی رابردوو ٢١ گۆڵی بۆ یوڤێنتۆس تۆمارکرد  تەنها لە خولی ئیتاڵیدا بەڵام ئەم وەرزە تا ئێستا خاوەنی تەنها شەش گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button