ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی بەرگریکارێک دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا کێبڕکێ لەسەر بەدەست هێنانی تواناکانی لێنی لاکڤا بەرگریکاری لاوی یانەی مێتزی فڕەنسا دەکەن.

رۆژنامەی ئێکیپی فڕەنسا ئاشکرایکردووە هەردوو یانەی ئیسپانی و ئیتاڵیا بە فەرمی داواکانیان پێشکەش بە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو بەگریکارە 16 ساڵانە کردووە و لە هەوڵی ئەوەدان بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.

لاکڤا لە دڵی هێلی بەرگری یاری دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمیشی نیە و بەم هۆیەوە هەردوو زلهێزەکەی ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدان بێ بەرامبەر بگوازنەوە ریزەکانیان.

Back to top button