ئیتاڵیاگرنگترین

کۆتا جار ئینتەر لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی بوو دوای ١٤ هەفتە چی روویدا؟

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بە سەرکردایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی پلەی یەکەمی لە یانەی یوڤێنتۆس داگیرکرد.

لە یارییەکانی هەفتەی ١٤دا یۆڤی تووشی بەرامبەربوون هات لەگەڵ ساسۆلۆو، ئینتەریش شکستی بە سپاڵ هێنا . ئەوەش یەکەمجارە لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئینتەر لە پێشەنگی خول دا بێت پاش تێپەڕبوونی ١٤ هەفتە.

کۆتا جار روویدا ، ئەو ساڵە بوو ئینتەر بە راهێنەرایەتی خۆزێ مۆرینهۆ توانی خولی ئیتاڵی، خولی پاڵەوانەکان و جامی ئیتاڵیا لە یەک وەرزدا بۆ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت. نێرازوری لەگەڵ مۆرینهۆ ٣٥ خاڵی کۆکردبووەوە  بەڵام لەم وەرزەدا خاوەنی ٣٧ خاڵە.

لە بردنەوەکەی ئەمڕۆدا هەردوو گۆڵەکەی ئینتەر لاوتارۆ مارتینێز تۆماریکردن کە ١٣هەمین گۆڵی ئەمم وەرزەی بوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا. لەگەڵ رۆمیلو لوکاکو خاوەنی ٦٠٪ی سەرجەم گۆڵەکانی نێرازورین.

بابەتی زیاتر

Back to top button