خوله‌کانی دیکەگرنگترین

” زڵاتان پردی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە بە بۆمبێکی ناوەکی رووخاند”

یاریگا-کاردانەوەکانی کڕینەوەی یانەی هامەربای لەلایەن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج درێژەی هەیە و توندترین رەخنەکانیش لەلایەن یانەی ماڵمۆ و هاندەرانییانەوەن

لە هەواڵیکی کتوپڕدا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج رایگەیاندبوو بەشێک لە یانەی هامەربای سویدی کڕیوەتەوە و هەوڵی بەهێزکردنی ئەو یانەیە دەدات. ئەمەش لە کاتێکدا هامەربای  رکابەری سەرسەختی ماڵمۆی یانەی دێرینی ئیبرایە.

ماڵمۆ کە ئەکادیمیای پێگەیشتنی زڵاتانە وەک رێزگرتن لە دەستکەوتەکانی ئەو یاریزانە پەیکەرێکیان بۆ دروست کردبوو بەڵام دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، پەیکەرەکە لەلایەن هاندەرانی ئەو یانەیە شێوێندرا.

کاڤی هۆسنپۆر جێگری سەرۆکی یانەی هاندەرانی ماڵمۆ بۆ گۆڵ وتی ” زڵاتان پردەکانی لەگەڵ ماڵمۆ بە بۆمبێکی ناوەکی سوتاند. ئەو ژەهراوییە بۆ ئێمە ئێستا. هاندەران ئەمە زۆر بە سوکایەتی دەزانن. ئەو وتی هاندەرانی ماڵمۆ پاش ئەمەش هەر خۆشیان دەوێت و ئاساییە لایان بەڵام ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە ئەو چەند دوورکەوتۆتەوە لە هەستی هاندەرانی ماڵمۆ. بەڵام ئەو زڵاتانە هەمووشتێک دەکات کە خۆی بیەوێت”.

تا پێش ئەو بڕیارەی ئەستێرە سویدییەکە، خۆشەویستی شاری ماڵمۆ بۆ ئەو یاریزانە بە جۆرێک بوو کە رۆژنامەی سایدسڤێسکان ماوەی ١٠ ساڵە بەشێکی ماڵپەڕەکەی تایبەت کردووە بەو یاریزانە، هەروەها شارەوانی ئەو شارە شاشەیەکی گەورەیان لەناوەندی ماڵمۆ دانا بۆ گواستنەوەی یاری ئیبراهیمۆڤیج لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەرامبەر ماڵمۆ لە خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button