فه‌ره‌نسا

یاری نێوان پاریس و مۆناکۆ دواخرا

یاریگا- یاری نێوان پاریس سان جێرمان و مۆناکۆ کە بڕیار بوو ئەمشەو لە یاریگای لویسی دووەم بەڕێوە بچێت، دوا خرا.

دواخستنی ئەو یارییە دوای ڕاگەیاندنێک لە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا هات بەهۆی خراپیی و نالەباریی کەشوهەوای ئەو وڵاتەوە، کە تێیدا  هۆشدارییش دراوە هاوڵاتیان گەشتەکانیان دوابخەن.

هێشتا لەلایەن یەکێتی تۆپی فەڕەنساوە بە فەرمی بڕیار لەسەر ڕۆژ و ڕێکەوتنی ئەو یارییەوە نەدراوە

پی ئێس جی دوای هەفتەی 14ی خولەکە بە 33 خاڵەوە پێشەنگە و مۆناکۆ 18 خاڵی هەیە و پلەی 14ی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button