ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

کارلۆس ڤێلا ئامانجی بارسێلۆنایە لە گواستنەوەکانی زستانە

یاریگا- بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەکانی زستانەی دادێ، ئامانجیانە کارلۆس ڤێلا بگوازنەوە بۆ کامپ نو.

دوای ئەوەی عوسمان دێمبڵی تووشی پێکان هات و ڕاگەیەندرا بۆ 10 هەفتە دوور دەکەوێتەوە، بارسا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی لاوە فەڕەنسییەکە، کارلۆس ڤێلای خستۆتە ژێر ڕادارەکانیەوە.

هێرشبەرە مەکسیکیەکەی لۆس ئانجڵس، لەم وەرزەی خولی ئەمریکیدا توانی بە 36 گۆڵ وەک گۆڵکار و هاوکات باشترین یاریزانی خولەکەش دیاری بکرێت. پێشتریش خودی یاریزانەکە خۆشحاڵی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵ بلاوگرانا دەربڕی بوو تەنانەت ئەگەر بە خواستنیشبێت ڕایگەیاندبوو: “کێ هەیە بتوانێت نەخێر بکات بۆ یاریکردن لە پاڵ مێسی؟ چوار مانگ یاریکردن لەوێ، چێژ و فێربوون و دواتر گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا.”

ڤێلای تەمەن 32 ساڵ بەهۆی ئەزموونەکانیەوە لەگەڵ ئۆساسۆنا و ڕیاڵ سۆسیداد،  ئاشنایە بە لالیگا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button