ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتوس چاودێری بارودۆخی ویلیان دەکات و نوێنەریان ناردۆتە لەندەن

یاریگا- ویلیانی یاریزانی چێڵسی بۆتە ئامانجی یوڤێنتوس و یانە ئیتاڵییەکە چاوەڕێی کۆتا پێشهاتی نێوان یاریزانەکە و بلووز دەکەن.

گرێبەستی ویلیان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و یانە لەندەنییەکەش نایەوێت یاخود تەنها بۆ ساڵێکی زیاتر یاریزانەکە لە یانەکەیان بهێڵنەوە، بەڵام ئەوە خواستی بەڕازیلییەکە نییە و دەیەوێت لانی کەم سێ ساڵیتر بێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵیی، بەڕێوبەری وەرزشیی بیانکۆنێری هەفتەکانی ڕابردوو لە لەندەن بووە بۆ لە نزیکەوە دیتنی پێشهاتەکانی سەبارەت بە یاریزانە 31 ساڵانەکە، تا هەلی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی بقۆسێتە و هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی پەلکێشی خانمەپیرەکەی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button