ئینگلتەراگرنگترین

پەیامی ماڵئاوایی ئێمری بۆ هاندەرانی ئارسناڵ

یاریگا-لە پێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا ئەمڕۆ یونای ئێمری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ دوورخرایەوە و دوای بڕیارەکەش ناوبراو پەیامێکی بۆ هاندەران بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی راهێنەرە ئیسپانییەکە هاتووە” بۆ هەموو هاندەران، دەمەوێت سوپاستان بکەم لە ناخی دڵمەوە کە هاوکاریتان کردم تێبگەم و هەست بە گەورەیی ئارسناڵ بکەم. بۆ هەمووتان لە هەر گۆشەیەکی جیهان کە پشتیوانیتان کردین و هەموو ئەو هاندەرانەی هاتنە یاریگای ئیماراتس، وە ئەو هاندەرانەی لە بەر باران چاوەڕێتان کرد تاوەکو سڵاوم پێبکەم، دەمەوێت پێتان بڵێم بەوپەڕی دڵسۆزی و رژدی و هەوڵەوە کارم کرد. هیچ شتێک لەوە دڵخۆشتری نەدەکردم کە بمتوانیایە ئەنجامی باشتر بۆ ئێوە بەدەست بهێنم”.

ئارسناڵ لەم وەرزەدا دوای ١٣ هەفتەی پریمەرلیگ تەنها چوار بردنەوەی هەبوو، کۆتا بزماریش لە تابوری چارەنووسی ئەو راهێنەرە یارییەکەی شەوی رابردووی یۆرۆلیگ بوو بەرامبەر ئینتراخت فرانکفورت کە لە یاریگای خۆیاندا ١-٢ تووشی شکست هاتن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button