ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیداڵ : دڵتەنگم و بارسا جێدەهێڵم

یاریگا-ئارتورۆ ڤیداڵ ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیداوە ئەگەر زیاتر دەرفەتی یاریکردنی پێنەدرێت.

ڤیداڵ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تیڤی٣ وتی ” چەند یارییەک لەدوای یەک یاریم پێنەکرا، هەندێک یاری ئاستێکی باشم نیشانداوە و دواتر بۆ چەند دانەیەکی دوای ئەوە لەسەر کورسی یەدەگ بووم و سوودم لێنەبینرا. ئەمەش دڵتەنگی کردووم. هەست دەکەم لێرە گرنگ نیم و لە مانگی دوانزە یاخود هاوینی رابردوو ئەگەر هەر ئەو هەستەم بمێنێت دەبێت چارەسەرێک بدۆزمەوە لە شوێنێک کە هەست بکەم گرنگم”.

یاریزانە بە ئەزموونە ٣٢ ساڵانەکە لە ٢٠١٨دا پەیوەندی بە بلەوگرانا کرد  لە بایەرن میونشنەوە و تاوەکو ٢٠٢١ گرێبەستی هەیە لەگەڵ یانەکەدا بەڵام پاش ئەم لێدوانەی چاوەڕواندەکرێت یانەکە جێبهێڵێت لە گواستنەوەی زستانەدا. بە تایبەت لە باری مانەوەی ئیڤان راکیتیج دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button