ئیتاڵیا

ئیتاڵیا بڕیاری کۆتایی راگەیاند لەسەر Boxing Day

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەفەرمی رایگەیاند  پاشگەزبوونەتەوە لە بڕیاری بەردەوامبوونی Boxing Day بۆ خولی ئیتاڵی.

بۆکسینگ دەی کلتورێکی ئینگلتەرایە و تێیدا لە کۆتا رۆژەکانی ساڵدا لە هەر سێ رۆژێکدا  یارییەکی خول بەڕێوەدەچیت. لە ئیتاڵیاش لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار ئەندرامدرا بەڵام بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت جارێکی دیکە دووبارە ناکرێتەوە.

سەرچاوەکە هۆکارەکەی بۆ  ئەوە گەڕاندووەتەوە بەهۆی کڕینی مافی گواستنەوەی یارییەکانی بۆکسینگ دەی، خواست لەسەر یارییەکانی مانگی یەک کەم بووەتە و سەرەنجام بە زەرەر شکاتەوە بۆ خولەکە.

ئەنجومەنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریشیداوە وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵی لە ٢٥-٨ دەست پێبکات و لە ٢٥-٥ کۆتایی بێت. هەروەها یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیای ٢٠٢٠یش لە ١٥-٥ .

بابەتی زیاتر

Back to top button