ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید بەبێ کۆمەڵێک یاریزانی رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک یاریزان بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.

ماڵپەری فەرمی مێرنگی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەرەکەیانەوە بۆ یاری داهاتوو بانگهێشت کراون، هەر یەکە لە هازارد، ڤازکێز، ڤاران، خامێس رۆدریگێز و ئاسینسیۆ بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراون و ئامادەی یارییەکە نابن.

ریال مەدرید سبەی شەممە کاتژمێر سێ دوای نیوەڕۆ لە گەڕی چواردەهەمی لالیگا دەبێتە میوانی دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button