ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسێناڵ لەگەڵ راهێنەرێک گەیشتووەتە رێککەوتن

یاریگا
دوای دوورخستنەوەی ئۆنای ئێمری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئارسێناڵ، بەرپرسانی ئەم یانەیە لەگەڵ نونۆ ئێسپێریتۆ دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاوکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی لەندەنی بە مەبەستی دیاریکردنی وەکو راهێنەری یانەکەیان، لەگەڵ راهێنەری وێلڤەرهامبتن گەیشتونە رێککەوتن و تەنها ماوە بەرپرسانی ئەو یانەیە رازی بکرێن رێگەی پێ بدەن یانەکەیان جێبێڵێت.

ئارسێناڵ دوای دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان بە شێوەیەکی کاتی لیۆنبێرگ وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button