ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

فەرمی: لیڤەرپووڵ ماوەی دوورکەوتنەوەی فابینهۆی ڕاگەیاند

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی لیڤەرپووڵ بە فەرمیی ماوەی دوورکەوتنەوەی فابینهۆی ڕاگەیاند بە هۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر ناپۆلی تووشی هات.

ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە بە ناچاری لە خولەکی 18 دبردرایە دەرەوە، لەو یارییەی تێیدا ڕێدز لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان 1-1 لەگەڵ ناپۆلیدا یەکسانبوون. لە ڕاگەیەندراوی فەرمی یانە ئینگلیزیەکەدا بڵاو کراوەتەوە ناوبراو لە ئێسکەکانی قولەپێیدا دووچاری پێکان هاتووە و تا ساڵی نوێ لە یاریکردن بێ بەش دەبێت.

فابینهۆ بە یەکێک لە ڕەگەزە سەرەکییەکانی یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر دادەنرێت دابڕانیشی دەکەوێتە مانگە پڕ یاری و خشتە ئاڵۆزەکەی لیڤەرپووڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button